31 زیاره‌تكار له حه‌ڕه‌می حوسه‌ینیه‌ی كه‌ربه‌لا گیانیان له‌ده‌ستدا
به ڤیدیۆ.. شوێنی رووداوه‌كه ببینه
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی داڕمانی ژێرزه‌مینێك كه زیاترهتكاران به‌سه‌ریدا ده‌ڕۆن، 31 زیاره‌تكار له كه‌ربه‌لا گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌هۆی پاڵپێوه‌نان و قه‌ره‌باڵخی له كاتی رووداوه‌كه، گیانیان له‌ده‌ستدا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیش رایگه‌یاند، به‌هۆی رووداوه‌كه‌ی "راكردنی توێریج" 31 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 75 كه‌سیش برینداربوونه.
ئامبۆلانس و تیمه‌كانی فریاگوزاری گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و بریندارانییان گواستووه‌ته نه‌خۆشخانه.
به گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، رووداوه‌كه له‌ناو حه‌ره‌می حوسه‌ینییه‌ی هندیه (توێریج) كه یه‌كێكه له قه‌زاكانی پارێزگای كه‌ربه‌لا روویداوه.
"راكردنی توێریج" یه‌كێكه له رێوڕه‌سمه‌كانی عاشوورا، كه زیاترهتكاران له ناوچه‌ی "قه‌نته‌ره" بۆ لای مه‌زاری ئیمام حوسێن له‌ناوه‌ڕاستی شاره‌كه، به درێژایی دوو كیلۆمه‌تر راده‌كه‌ن و درووشمی "لبیك یاحسین" ده‌ڵێنه‌وه.
ئ. م