هێزه‌ عێراقیه‌كان هێرشێكی داعشیان له‌ باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك تێكشكاند

زیانەکانی هێرشەکە رانه‌گه‌یه‌ندراون

K24- هه‌ولێر:

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای کەرکووك بە میدیاکانی راگەیاندووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش لە باشووری رۆژئاوای کەرکووك هێرشیان بۆ سەر هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی ئەنجامدا، بەڵام هێرشەکە تێکشکێندرا. ئاماژەی بەوەشدا، تاوەکو ئێستا زیانەکانی هێرشەکە نەزاندراوە.

 لە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر چەکدارانی داعش چەندین جار هێرشیان بۆ سەر ناوچەکانی سنووری پارێزگای کەرکووك ئەنجامداوە، کە بەهۆیەوە چەندین کەس کوژراون و برینداربوون.

H.B