لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە پشدەر كەسێك گیانی لەدەستدا
رووداوەكە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل بووە
K24 - دەڤەری راپەڕین
ئەمڕۆ چوارشەممە لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە سنووری قەزای پشدەری دەڤەری راپەڕین كەسێك گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی سەنگەسەری سەر بە قەزای پشدەر (قەڵادزێ) ئۆتۆمبێلێکی جۆری (پیکاب/نیسان) و تراکتۆرێکی جۆری ( فوڕگسن ) خۆیان بەیەکدا کێشاو بەو هۆیەشەوە شۆفێری تراکتۆرەکە بەناوی ( ع . ع . ع ) لەدایکبووی 1950 دانیشتووی ناحیەی سەنگەسەر گیانی لەدەستدا".
ئاماژە بەوەشكراوە: "ئەو شوفێرەی گیانی لەدەستداوە باوکی 15 کوڕ و کچە و پیشەی کاسب بووە، دوایی رووداوەکەش مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەر گەیشتونەتە شوێنی مەبەست، بەبڕیاری دادوەر و بە ماددەی 24 لە یاسایی هاتووچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە راگیر کراوە".
پۆلیسی راپەڕین راشیگەیاند: "دوای توێکاری بۆ تەرمەکەش رادەستی کەسوکاری کرایەوە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".
