بواتینگ: مێسی مرۆڤ نییه و دێمبلی منداڵێكی سه‌ره‌ڕۆیه
قسه‌كانی بواتینگ له باره‌ی یاریزانانی بارسێلۆنا میدیاكان ده‌هه‌ژێنێت
.jpg)
كیڤن پرینس بواتینگ له دیمانه‌یه‌كدا قسه له‌سه‌ر یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه مێسی مرۆڤ نییه و عوسمان دێمبلی منداڵێكی سه‌ره‌ڕۆییه‌وه شایه‌نی ئه‌و پاره‌یه نییه.
بواتینگ وه‌رزی رابردوو له گواستنه‌وه‌ی زستانه بۆ ماوه‌ی 6 مانگ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بارسێلۆنا كرد و هیچ گۆڵێكی تۆمار نه‌كرد و یانه‌كه‌ی به‌ره‌و فیۆرێنتینا جێهێشت، له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا، بواتینگ ده‌ڵێت: دێمبلی منداڵێكه گوێ ناگرێت، سیسته‌می ژیانی زۆر خراپه و پێویسته ژیانی رێكبخات، چونكه دره‌نگ ده‌گاته مه‌شق و ڕاهێنانه‌كان و زۆر جیاوازه و وه‌كو منداڵێكی بچووك ره‌فتار ده‌كات.
بواتینگ ده‌شڵێت: له‌م سه‌رده‌مه كێشه‌كه ته‌نیا دێمبلی نییه، ناكرێت یاریزانه گه‌نجه‌كان ئه‌م هه‌موو پاره‌یه وه‌ربگرن، ئاخر هه‌ڵه‌یه یاریزانێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی 4 ملیۆن یۆرۆ بێت، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م پاره‌یه شایسته‌ی ئه‌و یاریزانه لاوه‌ش بێت نابێت راسته‌وخۆ سه‌رجه‌م پاره‌كه‌ی راده‌ستی بكه‌یت، پێویست پاره‌كه‌ی بۆ بخه‌یته پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان و هه‌مووی به‌سه‌ریه‌كه‌وه نه‌ده‌یتێ.
بواتینگ گوتیشی: لای من دێمبلی وه‌ك منداڵێك وایه كه له مه‌له‌وانگه‌یه‌كی گه‌وره یاری بكات، ئاخر ئه‌و گرێبه‌سته‌كه‌ی 150 ملیۆن یۆرۆیه، كه‌چی نازانێت كاره‌كانی خۆی به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ بكات.
بواتینگ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی دا باسی مێسی ده‌كات و ده‌ڵێت: مێسی یاریزانێكی باوه‌ڕپێنه‌كراوه، ئه‌و مرۆڤ نییه، هه‌روه‌ك كریستیانۆ هه‌ردووكیان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م جیهانه باشترینن.