شاندێکی حکوومەت لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
حكوومەت داتا و زانیاری لەبارەی گفتوگۆكانی نێوان ھەولێر و بەغدا بۆ پەرلەمان دەخاتەڕوو
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ شاندێكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و پەرلەمانی كوردستان كۆدەبنەوە و هەفتەی داهاتووش شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.
دوای كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیاردرا، ئەمرۆ پێنجشەممە شاندێکی حکوومەتی هەرێمی كوردستن لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە بۆ خستنەڕووی داتا و زانیاریی پێویست لە بارەی گفتوگۆی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق و وەك ئامادەكارییەك بۆ سەردانەكەی ھەفتەی داھاتووی شاندی حكوومەت بۆ بەغدا.
ھاوكات جوتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له کۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگهیاند، هەفتەی داهاتوو شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەكات، بە مەبەستی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری سەبارەت بە پرسی بودجە و بەشداری هەرێمی کوردستان لە قۆناخی سەرەتای ئامادەکردنی رەشنووسی بودجەی 2020 لەلایەن وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵەوە.
گوتەبێژی حکوومەت جهختیشیكردهوه، كه هەرێمی کوردستان به گوێرهی دهستوور نیازی رێككهوتنی لهگهڵ حكوومهتی عێراقی فیدڕاڵ لهسهر سهرجهم كێشهكان ههیه.
ھ.م