لە ھەولێر 7 كۆگا و ماركێت دادەخرێن

پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەكان

K24 - ھەولێر

بەھۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەكان، 7 كۆگا و ماركێت لە ھەولێر داخران.

‏‎ قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "لیژنەی پشكنین و چاودێریی بازاڕ، كە لەلایەن قایمقامیەت و پۆلیسی شارەوانی و پۆلیسی رێكارییەوە سەرپەرشتی دەكرێ، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی شەش، پشكنین و بەدواداچوونیان بۆ 8 كۆگا و ماركێت ئەنجامدا. بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەكان، لەوانە دانانی ئاوی خواردنەوە و خواردنەوە گازییەكان لە دەرەوەی شوێنەكانیان و لە ژێر كاریگەریی پلەكانی گەرما، (۷) كۆگا و ماركێت داخران".

ئاماژە بەوەشكراوە: "هەر شوێنێك پابەند نەبێ بە مەرج و رێنماییەكان، رێكاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەكانیان دەگیرێتە بەر، كە بریتییە لە داخستنی شوێنەكانیان و سزای پێبژاردن كە لە ملیۆنێك دینار دەست پێدەكات تا پێنج ملیۆن، ئەوەش بە پێی رێنماییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە كە ئاراستەی قایمقامیەتی هەولێر كراوە. هەروەها هاووڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە، بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو سكاڵایانە دەكرێ، كە رۆژانە ئاراستەی لیژنەكانی قایمقامیەت دەكرێن".

ھ.م

لە ھەولێر 7 كۆگا و ماركێت دادەخرێن
لە ھەولێر 7 كۆگا و ماركێت دادەخرێن
لە ھەولێر 7 كۆگا و ماركێت دادەخرێن
لە ھەولێر 7 كۆگا و ماركێت دادەخرێن
لە ھەولێر 7 كۆگا و ماركێت دادەخرێن
لە ھەولێر 7 كۆگا و ماركێت دادەخرێن
لە ھەولێر 7 كۆگا و ماركێت دادەخرێن