حكوومه‌تی هه‌رێم بودجه‌ی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگاوبانی هه‌ر چوار پارێزگا ته‌رخان كرد
پێش ھاتنی وەرزی زستان رێگه‌كان نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بودجه‌ی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگه‌وبانی هه‌رچوار پارێزگای هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كرد.
جوتیار عادل ئاشكراشیكرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 33 ملیار و 876 ملیون دیناری تەرخانکردووە بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانی هەرچوار پارێزگا و دوو ئیدارەکە.
روونیشیكرده‌وه، پێش ھاتنی وەرزی زستان و لە ماوەی دوو مانگ و نیو دا پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگه‌كان جێبەجێ دەکرێت.