ئه‌م وێنه‌یه‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه‌

سه‌ره‌تا واهه‌ستكرا منداڵن، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت ته‌مه‌نیان گه‌وره‌یه‌ و ته‌نیا رووخساریان له‌ منداڵ ده‌چێت

 

بڵاوبوونەوەی وێنەی هاندەرێک به‌ جگه‌ره‌وه‌ لە نێو یاریگا لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان سەرنجی هەمووانی راکێشا.

وێنەکە لە یەکێک لە یاریگا نێوخۆییه‌كانی تورکیادا گیراوە، کە هاندەران بەدیار یارییەکی خولی نێوخۆیی توركیا دانیشتوون، له‌ نێو ئاماده‌بووانی نێو یاریگه‌ دوو كه‌س كه‌ شێوه‌یان له‌ منداڵ ده‌چوو  به‌یه‌كه‌وه‌ دانیشتوون و یه‌كێكیان جگه‌ره‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه‌.

 ئەو دوو کەسەی ناو وێنەکە لە شوێنی هاندەران دانیشتوون، راستی بابەتەکەش ئەوەیە کە ئەو کەسە منداڵ نییە بەڵکوو تەنیا لەو وێنەیە وا دەرکەوتووە و خۆی تەمەنی 36 ساڵە.

ئەوەی سەرنجی هەموانی راکێشابوو شێوەی دەموچاوی ئەو پیاوە لە وێنەکەدا وەکوو منداڵێکی خوار 15 ساڵان دەرکەوتووە کە ئەمەش شتێکی نایاساییە منداڵ لەو تەمەنەدا جگەرە بکێشێت و لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەکی خراپ باسیان دەکرد.

ئەو پیاوە دوای بڵاوبوونەوەی وێنەکان و ئاشکرابوونی ناسنامەکەی، لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە 16 دۆلار سزادرا بەهۆی ئەوەی لەناو یاریگادا جگەرەی کێشاوە کە شوێنێکی گشتییە و جگەرەکێشان تیایدا قەدەغەیە.

سەرچاوە: LBC

هه‌مان ئه‌و كه‌سه‌ی جگه‌ره‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو
هه‌مان ئه‌و كه‌سه‌ی جگه‌ره‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو