خاوه‌نی وێنه به‌ناوبانگه‌كه مرد
"پیاوی تانك" خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌ی پێدرا
K24 - هه‌ولێر:
چارلی كۆل، وێنه‌گری ناسراوی ئه‌مه‌ریكی و خاوه‌نی ئه‌و وێنه به‌ناوبانگه‌ی كه كه‌سێك له به‌رده‌م كاروانێكی تانكه‌كان راوه‌ستاوه له‌كاتی سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌رانی مه‌یدانی "تیانانمین" له ساڵی 1989، له ئیندۆنیسیا و له ته‌مه‌نی 64 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
چارلی كۆل خه‌ڵكی ویلایه‌تی تێكساسی ئه‌مه‌ریكایه و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ بوو له دوورگه‌ی بالی ئیندۆنیسیا ده‌ژیا. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14/9/2019 كۆچیی دوایی كردووه.
چارلی ساڵی 1990 خه‌ڵاتی (وۆرلد پرێس)ـی بۆ باشترین وێنه پێدراوه، وێنه‌كه‌ی ناوی (پیاوی تانك) بوو. ئه‌و پیاوه نه‌ناسراوه كه له وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ راگرتنی سوپا، ویستی ئه‌و كاروانه تانكه كه ژماره‌یان 17 تانك بوو له 5/7/1989 رابگرێت.
كۆل ئه‌و وێنه‌یه‌ی له كۆتایی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی نێوان سوپای چین و خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگری دیموكراسییه‌ت گرتووه، كه ماوه‌ی 7 هه‌فته له مه‌یدانی تیانانمینی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام بوو.