باوکێک بەشێوەیەکی سەیر پێشوازی لە منداڵە قوتابییەکانی دەکات
یەکەم رۆژی دەوامی هەفتەیان پڕ دەکات لە پێکەنین
K24 – ههولێر:
باوکێک هەموو رۆژانێکی دووشەممە بە جلێکی جیاوازەوە پێشوازی لە چوار منداڵەکەی دەکات کە لە قوتابخانە دێنەوە.
رۆژانی دووشەممە لە ئەمەریکا، یەکەم رۆژی دەوامە لە هەفتەدا و بەمەش بۆ فەرمانبەر و قوتابیان کەمێک سەختترە لە رۆژانی دیکەی هەفتە، بەڵام باوکێک بەشێوەیەکی جیاواز پێشوازی لە منداڵەکانی دەکات و رۆژەکەیان پڕ جۆش و خرۆش دەکات.
لەبەر ئەوەی کچە گەورەکەشی بەو دۆخەی باوکی شەرمەندە دەبێت، باوکی هەموو جارێک دوای دەکەوێت و کەشێکی گاڵتە ئامێزانە دروست دەکات.
H.J