عەدنان عوسمان: دوو ساڵی داهاتوو هەستانەوەی بزووتنەوەی گۆڕان دەبێت
جڤاتی نیشتیمانیی پۆستەکانی یەکلاکردەوە
K24 – ههولێر:
عەدنان عوسمان کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتمانیی وەک سکرتێری جڤاتی نیشتمانیی هەڵبژێردرا رایگەیاند، ھەڵبژاردنەكانی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتمانیی، بە شێوەیەكی سەركەوتووانە و گۆڕانخوازانە بەڕێوەچوو.
راشیگەیاند: "دوو ساڵی رابردوو بە ساڵی مانەوەی گۆڕان ناودەنێین و دوو ساڵی داھاتووووش بە ساڵەكانی ھەستانەوە و رێكخستنەوەی بزووتنەوەی گۆڕان ناودەبەین".
ئەمڕۆ شەممە 14/09/2019، جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژاردنی بۆ یەکلا کردنەوەی چەند پۆستێک ئەنجامدا و تیایدا، پۆستەکان بەمجۆرە هەڵبژێردران:
عومەر سەید عەلى – رێکخەرى گشتى
عەدنان عوسمان – سکرتێرى جڤاتى نیشتمانى
جەلال جەوهەر - سکرتێرى کاروبارى فراکسیۆنەکان
دەرباز محەمەد - سکرتێرى کاروبارى ژوورەکان
شەماڵ عەبدولوەفا - سکرتێرى کاروبارى باژێرەکان
برزۆ مەجید - سکرتێرى کاروبارى خەڵک
جەمال حاجى محەمەد - سەرۆکى جڤاتى گشتى
H.J