تره‌مپ كوژرانی حه‌مزه بن لادن پشتڕاست ده‌كاته‌وه
شوێنی كوژرانیشی ئاشكرا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كوشتنی حه‌مزه بن لادن سه‌ركرده له رێكخراوی قلعیده و هاوكات كوڕی ئوسامه بن لادنی سه‌رۆكی كوژراو و پێشووی رێكخراوی قاعیده پشتڕاست ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، حه‌مزه بن لادن له ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌یه‌كی سنووریی نێوان ئه‌فغانستان و پاكستان كوژراوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له كۆشكی سپی بڵاوكرایه‌وه، تره‌مپ دووپاتیكرده‌وه، "كوژرانی حه‌مزه بن لادن ته‌نیا له توانای سه‌ركردایه‌تیكردنی رێكخراوی قاعیده و سۆزداری حه‌مزه بۆ باوكی كه‌م ناكاته‌وه، به‌ڵكو سنوورێك بۆ چالاكییه كرده‌ییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ش دیاری ده‌كات".
تره‌مپ له به‌یاننامه‌كه‌یدا دووپاتیكرده‌وه، "حه‌مزه بن لادن به‌رپرسی پلان و مامه‌ڵه‌كردن بوو له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م گروپه تیرۆریستییه‌كان".
مانگی ته‌مووزی رابردوو، ده‌زگای هه‌واڵگری كوشتنی حه‌مزه بن لادنی راگه‌یاندبوو، به‌ڵام ئاماژه‌ی به شوێن و چۆنیه‌تی كوشتنه‌كه‌ی نه‌كردبوو.
پێشتریش، حه‌مزه‌ی ته‌مه‌ن 30 ساڵی، له تۆمارێكی ده‌نگی هه‌ڕه‌شه تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی باوكی له ئه‌مریكا كردبوو، ئه‌مریكاش خه‌ڵاتێكی یه‌ك ملیۆن دۆلاری بۆ ئه‌و كه‌سه ته‌رخان كردبوو، كه زانیاری له‌سه‌ر شوێنی حه‌مزه بن لادن پێشكه‌ش به ئه‌مریكا بكات.
H.B