ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانده‌یه‌كی نوێ بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له عێراق و سووریا ده‌ستنیشان ده‌كات
رۆبێرت وایت شوێنی پوڵ لاكامێرا ده‌گرێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا، دامه‌زراندنی جه‌نه‌راڵ رۆبێرت وایت، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی 3ی زریپۆش وه‌ك فه‌رمانده‌ی نوێی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به داعش له عێراق و سووریا راگه‌یاند.
وایت له شوێنی جه‌نه‌راڵ پوڵ لاكامێرا، فه‌رمانده‌ی هێزی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی دژ به داعش دیاریكرا، كه له ساڵی 2018ـه‌وه پوڵ ئه‌و پۆسته سه‌ربازییه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كینیس ماكێنزی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا، كه ئه‌مڕۆ له شاری به‌غدا سه‌رپه‌رشتی رێوڕه‌سمی ئه‌و رۆڵ رادهستكردنهی كرد، رایگه‌یاند گۆڕینی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی هێزه‌كانیان ناكات، به‌ڵكو هه‌نگاوێكی پێشكه‌وتنه بۆ هێزه‌كانیان.
ماكێنزی سوپاسی لاكامێرای كرد و گوتیشی: "تیمه‌كه‌ی لاكامێرا له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا پێشكه‌وتنی زۆری له سه‌رجه‌م بواره‌كانی جه‌نگدا له دژی داعش له عێراق و باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا كردووه".
سه‌رچاوه: روسیا الیوم
H.B
Today, the XVIII Airborne Corps Commander, Lt. Gen. Paul J. LaCamera, relinquished command of #CJTFOIR to the to the III Armored Corps Commander, Lt. Gen. Pat White. CJTFOIR is an 81-member global #Coalition, which works by, with, and through partner forces to #DefeatDaesh. pic.twitter.com/COe7FDtGyQ
— Inherent Resolve (@CJTFOIR) September 14, 2019