"گۆڕانكاری گه‌وره پێچه‌وانه‌ی خواسته‌كانی توركیا له ناوچه‌ی ئارام رووده‌ده‌ن"
توركیا دەستبەرداری ھەڕەشەكانی نابێت
K24- هه‌ولێر:
وێرای پێكھێنانی ناوچەی میكانیزمی ئاسایش كە ئەمریكا وا ناوی دەبات، توركیا لە ھەڕەشەكانی بۆ پێكھێنانی ناوچەیەكی ئارام بە گوێرەی خواستەكانی لە رۆژھەڵاتی رووباری فورات بەردەوامە.
حیكمه‌ت حه‌بیب، سەركردە له ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات "مەسەدە" دەڵێت: قبووڵی ناكەین توركیا نزیكی دەستكەوتەكانی ھێزەكانی سووریای دیموكرات بێتەوە، ده‌شڵێت: ئه‌وان ته‌نیا گه‌ڕه هاوبه‌شه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا قبوڵ ده‌كه‌ن و پێویستە خاڵە سەربازییەكان لەژێر كۆنترۆڵی ئەنجوومەنی سەربازی ئەواندا بن.
فه‌رید سهدون، شرۆڤه‌كاری سیاسیش ده‌ڵێت: ناوچه‌ی ئارام پرسێكی نێوده‌وڵه‌تییه و په‌یوه‌سته به هه‌ڵوێستی وڵاتانی خاوه‌ن هه‌ژموون له سووریا.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، گۆڕانكاری زۆر له ناوچه‌ی ئارام رووده‌ده‌ن و ئه‌و گۆڕانكاریانه له ئاست داواكاری و خواستی توركیادا نابن.
راپۆرت: لاڤا ئه‌سعه‌د
H.B