نما و چیا نه‌وشیروان مسته‌فا په‌یامێك ئاراسته‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ن
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی گۆڕانه
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ریه‌ك له نما و چیا، كوڕانی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری كۆچكردووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانه‌وه، په‌یامێك ئاراسته‌ی بزووتنه‌وه‌كه ده‌كه‌ن.
نما و چیا له ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه، پیرۆزبایی له رێكخه‌ری گشتی و ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و سه‌رجه‌م هه‌ڵسووڕاوان و ده‌نگده‌رانی بزووتنه‌وه‌كه ده‌كه‌ن.
له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌شدا هاتووه: "وەک چۆن لەرابردوودا پشتیوانتان بووین، لە داھاتووشدا پشتگیریتان دەکەین لە کارەکانتان و بەدەستھێنانی داھاتوویەکی گەشتر بۆ بزووتنەوەی گۆڕان".
ده‌قی په‌یامه‌كه:
"بەبۆنەی ھەڵبژاردنی خانەی راپەڕاندن، پیرۆزبایی گەرم لە رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و سەرجەم هەڵسوڕاو و دەنگدەرانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەین.
وەک چۆن لەرابردوودا پشتیوانتان بووین، لە داھاتووشدا پشتگیریتان دەکەین لە کارەکانتان و بەدەستھێنانی داھاتوویەکی گەشتر بۆ بزووتنەوەی گۆڕان.
نما نەوشیروان مستەفا
چیا نەوشیروان مستەفا
14-9-2019"