شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
كوردستان 24 له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ته‌وه‌ری گفتوگۆكان ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا به كوردستان24ی راگه‌یاند، رۆژی سێ شه‌ممه، شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له باره‌ی پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
فارس عیسا گووتیشی: "هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت بۆ تاهه‌تایی سه‌رجه‌م كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات".
به گوێره‌ی گوته‌كانی فارس عیسا، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌و شانده‌ی هه‌رێم له به‌غدا، پرسی بودجه و مووچه و نه‌وت و سه‌رژمێری ده‌بن.
رۆژی 11ی 9ی 2019، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، بڕیاردرا شاندێك بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرال، سه‌ردانی به‌غدا بكات.
ئ. م