گەنجێك لە بیارە لەسەر دار گوێز كەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا
لەكاتی تەكاندنی گوێز كەوتووەتە خوارەوە
K24 - ھەڵەبجە
لە ناحیەی بیارەی سنووری پارێزگای ھەڵەبجە، گەنجێك لەكاتی تەكاندنی گوێز لەسەر دار گوێز كەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
رائید بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەڵەبجە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، ئێوارەی رۆژی 14/9/2019، گەنجێکی تەمەن 26 ساڵ بەناوی م . ح .م دانیشتووی ناحیەی بیارەی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە لەکاتی کارکردن لەسەر دار گوێزێک دەکەوێتە خوارەوە بەسەختی بریندار دەبێت، پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
لە راگەیەندراوەكەی پۆلیس ھەڵەبجە ئاماژە بەوەشكراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەلایەن بنکەی پۆلیسی بیارەوە لەبارەی رووداوەكە رێکخراوە.
