عێراق له‌سه‌ر به‌كارهێنانی خاكه‌كه‌ی بۆ هێرشكردنه سه‌ر سعوودیه روونكردنه‌وه ده‌دات
لیژنه‌یه‌كی په‌یوه‌ندار چاودێریی زانیاریی و پێشهاته نوێیه‌كان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه خاكی عێراق بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی دژی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سعوودیه به‌كارهێنرابێت".
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "عێراق ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كاته‌وه كه له ژماره‌یه‌ك میدیای ناوخۆیی و ناوچه‌یی و جیهانیدا بڵاوكراونه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كه‌ن خاكی عێراق بۆ هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سعوودییه به‌كارهێنراوه، عێراق ته‌ئكیدی ده‌كاته‌وه پابه‌نده به ده‌ستوور و رێگه‌گرتن له به‌كارهێنانی خاكه‌كه‌ی دژی وڵاتانی دراوسێ و براو و هاوڕێی، حكوومه‌تی عێراق به‌توندی رووبه‌ڕووی ئه‌وانه ده‌بێته‌وه ده‌یانه‌وێت ده‌ستوور پێشێل بكه‌ن".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، لیژنه‌یه‌كی عێراقیی په‌یوه‌ندار بۆ چاودێریی زانیاریی و پێشهاته نوێیه‌كان پێكهێنراوه، داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كانیش ده‌كه‌ین ده‌ست له هێرشكردنه سه‌ر یه‌كتری هه‌ڵگرن تا نه‌بێته هۆی زیانی گه‌وره‌ی گیانی و ماددیی بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌كان".
ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه‌ی عێراق پاش ئه‌وه‌هات كه رۆژنامه‌یه‌كی ئهمهریك بڵاویكرده‌وه، شاره‌زایانی ئه‌مه‌ریكی و سعوودیی لێكۆڵینه‌وه له هێرشی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆ ده‌كه‌ن و پێیانوایه ئه‌گه‌ری هه‌یه مووشه‌كه‌كان له عێراق یان ئێرانه‌وه ئاراسته‌ی سعوودیه كرابن. ئێرانیش تۆمه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر تێوه‌گلانیان ره‌تده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی، به‌رپرسان گومانیان له پڕوپاگه‌نده‌ی حوسییه‌كان هه‌یه كاتێك ده‌ڵێن، ئه‌وان هێرشی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆیان ئه‌نجامداوه، ئه‌وان لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن و پێیانوایه له عێراقه‌وه یان ئێران له‌لایه‌ن ئه‌و میلیشیانه‌وه مووشه‌كه‌كان ئاراسته‌كراون كه تاران پاڵپشتیان ده‌كات.
له‌وباره‌یوه مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له تویته‌ره‌وه نوسیبووی: "هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك به‌رده‌ست نییه مووشه‌كه‌كان له یه‌مه‌نه‌وه ئاراسته كرابن"، تارانیشی به هێرشێكی بێ پێشینه بۆ سه‌ر یه‌كێك له دابینكهرانی وزه‌ی جیهان تۆمه‌تبار كرد.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ نوسیوویه‌تی: "هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سعوودیه له عێراقه‌وه نوێ نییه، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یان بۆ ساغبووه‌ته‌وه كه هێرشه‌كه‌ی رۆژی 14/5/2019 بۆ سه‌ر هێڵێكی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی سعوودیه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه له عێراقه‌وه نێردرابوو نه‌ك یه‌مه‌ن. ئه‌وكاته وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی ئاگاداركرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و هێزانه بگرن كه تاران پاڵپشتییان ده‌كات".
له دوایین لێدوانی په‌یوه‌ست به‌و بارودۆخه‌وه، ئێران وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكییه‌كانی دایه‌وه و رایگه‌یاند: "تۆمه‌تباركردنمان به ھێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سعوودیه دووره له راستییه‌وه".
له‌وباره‌یه‌وه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گووتی: "تۆمه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا ته‌نها بۆ ناشیرینكردنی ئێرانه".
له هه‌مان چوارچێوه‌دا ئه‌لبێرتۆ میگویل فرناندز، سه‌رۆكی كه‌ناڵی حوڕه و هاوكات دیپلۆماتكاری پێشووی ئه‌مه‌ریكا، كه به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی كوبایه، رایگه‌یاند، "ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانانه‌ی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودیه، له عێراقه‌وه هێرشیان بردووه".
له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، فرناندز نووسیویه‌تی، فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان له عێراقه‌وه هاتوون و دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سعوودییه‌یان بۆردومان كردووه.
ئه‌و دیپلۆماتكاره‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیش ده‌كاته‌وه، "ئه‌و هێرشانه ئه راستییه بۆ ناوچه‌كه و هه‌موو جیهان پشتڕاست ده‌كاته‌وه، كه ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا توانای وه‌ستاندنی ئه‌و میلیشیایانه‌ی نییه، كه فه‌رمان له ئێران وه‌رده‌گرن".
ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌كان به‌ته‌واوه‌تی ئه‌وه‌یان پشتڕاست كرده‌وه، مانای وایه یه‌كه چه‌كدارییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی چه‌كی ئاسمانییان هه‌یه".