پشکەکانی سعودیە و کەنداو دوای هێرشەکانی سەر ئارامکۆ دابەزی
گۆڕانکارییەکان بۆ ماوەیەکی کاتیی دەبن
K24 – ههولێر:
دوای هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆ، پشکەکانی سعودیە 2.3% دابەزی
ئەوەش بەردەوامی ئاراستەی دابەزینی پشکەکانی سعودیەیە، کە لەم چەند هەفتەی رابردوو بەهۆی کەمی نرخی نەوت و دڵەڕاوکێکان لە دیدگای ئابووری لە دابەزیندایە.
پێنوێنی سەرەکی بازاڕی سعودیە، سەرجەم دەستکەوتەکانی ئەمساڵی لە دەستدا و نزیکەی 18% دابەزینی تۆمارکردووە.
هاوکات پێنوێنی سەرەکی کوێتیش بە رێژەی 1.1% و پێنوێنی دوبەی 0.8% دابەزین بەهۆی کاریگەر بوون بە هێرشەکانی سەر سعودیە.
پشکی کۆمپانیای سابکی سعودی کە گەورەترین کۆمپانیای پێترۆکیمایی سعودییە، بە رێژەی 3.3% دابەزی دوای ئەوەی رایگەیاند بەهۆی هێرشەوە بە رێژەی 49% کورتهێنانی لە هاوردەکردن بۆ دروستبووە.
هاوکات کۆمپانیاکانی دیکەی پێترۆ کیمیایی وەک یەنبەع و وەتەنی بۆ پێترۆکیمیایی و کەیان، رایانگەیاند کورتهێنانێکی زۆریان لە هاوردەکردن بۆ دروستبووە.
ئەمە هێرشەش لە کاتێکی خراپدایە، چونکە کۆمپانیای ئارامکۆ ئامادەکاری دەکات لەمساڵدا پشکەکانی لە بۆرسەی ریاز بخاتە روو.
H.J