دزی گەراجی ئۆتۆمبێلەکانی هەولێر دەستگیر کرا

بە ڕەچەڵەک سوورییە

K24 – هه‌ولێر:

دوای ئەنجامدانی 17 دزی و دزینی 40 هەزار دۆلار لەو ئۆتۆمبێلانەی لە گەراجەکاندا رادەگیرێت، پۆلیس و ئاسایشی هەولێر، کەسێکی بە رەچەڵەک سووریان دەستگیر کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پۆلیسی هەولێر: "دوای ڕوودانی (17) تاوانی دزی لە ماوەی کەمتر لە مانگێک لە پاڕکینگەکانی (پاڕک ڤیو ـ امپایەر ـ پارکی شەهید سامی عبدالرحمن) پۆلیس بە هەماهەنگی لەگەڵ (ئاسایشی هەولێرـ هۆبەی لێکۆڵینەوە) توانی تۆمەتبار دەستگیر بکات".

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە: "تۆمەتبار بە ناوی (ح.م.ک) تەمەن (31) ساڵ، بەڕەگەز سووری، دانی نا بە تاوانەکەی کەوا هەڵسابوو بە شکاندنی جامی چەندین ئۆتۆمبێل و دزینی بڕێکی زۆر پارەو کەل و پەلی نێو ئۆتۆمبێلەکان کە بڕەکەی بە نزیکەی (40.000$) چل هەزار دۆلاری ئەمەریکی دەخەمڵێنرێت لە پاڕکینگەکانی (پاڕک ڤیو- امپایەر ـ پاڕکی شەهید سامی عبدالرحمن).

H.J