سەفین دزەیی: دۆخێکی ئەرێنیی لە نێوان هەرێم و بەغدا درووست بووە
"کارنامەکانمان پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیران کردووە"
K24 – ههولێر:
سەفین دزەیی، بهرپرسی فهرمانگهی پهیوهندییهكانی دهرهوهی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، سەردانێکی بۆ بەغدا ئەنجامداو و ناوەڕۆکەکەی بۆ کوردستان24 ئاشکرا دەکات.
لە لێدوانێکی تایبەت بۆ کوردستان24، سەفین دزەیی لەبارەی سەردانەکەی بۆ بەغدا رایگەیاند: "کەشوهەوایەکی ئەرێنیی لە نێوان هەرێم و بەغدا دروستبووە. لەو چوارچێوەیەش، بڕیارماندا سەردانی بەغدا بکەین و لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق، نوێنەرانی کورد لە بەغدا و وەزیری دەرەوەی کۆبوینەوە".
لەبارەی چارەسەکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گووتی: "لە دوا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، بڕیاردرا لیژنەیەک لەبارەی بودجە و نەوت پێکبهێنرێت تاوەکو هەرێمی کوردستان شایستە داراییەکانی بۆ ساڵی 2020 لە بودجەی عێراق مسۆگەر بکات".
لە باسکردنی گۆڕنکاریی لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش، سەفین دزەیی رایگەیاند: کارنامەکانمان پێشکەش بە ئەنجوومەنی وەزیران کردووە و دەمانەوێت ژمارەی نوێنەرایەتییەکانمان زیاد بکەین و ئاڵۆگۆڕیش لە پۆستەکاندا دەکەین".
H.J