سەرۆك بارزانی و عیرفان عه‌بدولعه‌زیز جەخت لە یەكڕیزیی لایەنە كوردستانییەكان ده‌كه‌نه‌وه‌

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان دەكات

K24 - هه‌ولێر:

ڕۆژی یەكشەممە 15ـی 9ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی كوردستان كرد.

لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و دوا پێشهاتەكان تاووتوێكرا و جەختیش لە پێویستیی یەكڕیزیی لایەنە كوردستانییەكان بۆ تێپەڕاندنی تەحەددیاتەكان كرایەوە.

پەیوەندییەكانی هەردوولا تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو.

ئ. م