دووه‌م كاروانی مووشه‌كی ئێس 400ی رووسیا گه‌یشته توركیا
به ڤیدیۆ.. سیسته‌مه‌كه له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی سه‌ربازییه‌وه گه‌یه‌نرایه توركیا
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی گرێبه‌ستی كڕینی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئێس 400ی نێوان مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره، ئه‌مڕۆ دووه‌م كاروانی ئه‌و مووشه‌كه گه‌یشته توركیا.
كڕینی ئه‌و سیسته‌مه به‌رگرییه له رووسیا، واشنتنى نیگه‌ران كردووه، به‌و پێیه‌ی توركیا هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكایه له ناتۆ، هه‌ر به هۆی كڕینی ئه‌و سیسته‌مه‌ش، واشنتن پێدانی فڕۆكه‌ی ئیف 35ی به توركیا راگرتووه.
دواى راگرتنی پێدانی فڕۆكه‌ی ئێف 35، توركیا بیری له كڕینی فڕۆكه‌ی سو 35ی رووسی كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش دووباره واشنتن نیگه‌ران ده‌كاته‌وه.
Second phase of #S400 delivery to #Turkey complete - Russian MoD pic.twitter.com/hqSouwGn0a
— RT (@RT_com) September 15, 2019
ئ. م