هاشێوەی نرخی نەوت نرخی زێڕ بەرزبووەوە
بەهۆی نەوت نرخی زێڕ بەرزبووەوە
K24 – ههولێر:
نرخی زێڕ لە یەکەم رۆژی مامەڵەکانی هەفتەیدا 1% بەرزبوونەوەی تۆمارکرد، کە هۆکارەکەی مەترسی وەبەرهێنەرانە و روو لەو کانزا زەردە دەکەن وەک پەناگەیەکی ئارام رووی تێدەکەن، کە هۆکارەکەی کاریگەربوونە بە هێرشەکانی سەر کۆمپانیا ئارامکۆی سعودیە و چاوەڕوانییەکانە لە کۆبوونەوەی بانکە ناوەندییەکان کە بڕیارە لەم هەفتەیەدا بەڕێوەبچن.
نرخی زێڕ لە مامەڵە خێراکاندا بە رێژەی 1% بۆ 1503.60 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک بەرزبوونەوەی تۆمارکرد، و گرێبەستە داهاتووەکانیشی بە رێژەی 0.8% بۆ 1511.40 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک بەرزبووەوە.
هاوکات گرێبەستە داهاتووەکانی نەوتی خاوی برێنت نزیکەی 20% بەرزبوونەوەی تۆمارکرد.
جێفری هالی شرۆڤەکار لە ئۆاندا رایگەیاند، هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆی سعودیە، ترسی لای وەبەرهێنەران دروستکردووە وای کردووە روو لە پەناگە ئارامەکان بکەن.
هاوکات هەڵکشانی دڵەڕاوکێکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێشبینییەکان بە رێوشوێنی بانکە ناوەندییەکان لەم هە فتەیەدا، 1530 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک بە ئامانجی داهاتووی زێڕ دیاریکراوە.
لە بارەی کانزاکانی دیکەش، زیو بە رێژەی 3% بۆ 18 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک بەرزبووە و پلاتین بە رێژەی 0.5% بۆ 953.31 دۆلار بەرزبووەوە.
هەروەها کانزای پلادیۆمیش بە رێژەی 0.5% بۆ 1614 دۆلار بەرزبووەوە.
H.J