سۆسیالیست به لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ده‌كات
لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی بڕیار دراوە
K24 - كەركووك
حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان، به لیستێكی سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ده‌كات.
سادق جه‌باری، كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، به كوردستان24ی راگه‌یاند "له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی مەكتەبی سیاسیی حزبی سۆسیالیست كە 14ی ئەم مانگە لە سلێمانی بەڕێوە چوو، بڕیار درا له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان، به لیستێكی سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بكەین".
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مەكتەبی سیاسیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، بڕیار دراوە سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌می ئەمساڵ، سۆسیالیست كۆنگره‌ی حه‌وته‌می حزبه‌كه‌ی ببه‌ستێت.
ئه‌م هه‌نگاوه له‌كاتێكدایه كه پێشتر حزبه كوردستانییه‌كان سه‌باره‌ت به بەشداریكردن لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق لە كەركووك و ناوچە كوردستانییەكان رایانگەیاندبوو، لەپێناو بەرژەوەندیی گەلی كورد و دانیشتوانی ناوچە كوردستانییەكان، لەسەر ئەوە كۆكن كە بە لیستی ھاوبەش بەشداریی لە ھەڵبژاردنەكە بكەن.
ھ.م