كهركووك.. تورکمانەکان هەوڵی دابەشکردنی پۆستەکان بە رێژەی 32% دەدەن
توركمانهكان: دهبێت پۆستهكانی كهركووك به رێژهی 32% بۆ ههر پێكهاتهیهك دیار بكرێت
K24- كهركووك:
بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا و ڕێکەوتن لەگەڵ کورد، توركمانهكانی كهركووك رێككارهكانیان بۆ دابهشكردنی پۆستهكانی ئهو شاره بە ڕێژەی 32% دەستی پێ کردووە، ئەمەش لە ڕێگای بەڕێوبەرە گشتییەکانیانەوە. بەرێوەبەری فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووك کە لەنەتەوەی تورکمانە، بەرپرسی بەشەکانی فەرمانگەکەی بە ڕێژەی 32%ی بەسەر نەتەوەکاندا دابەش کردووە، بەڵام ئەم دابەشکارییە نەبووهتە جێگەی ڕەزامەندیی پێکھاتەی کورد وعەرەب.
لهم بارهیهوه کەریم وەلی، بەڕێوبەری گشتیی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووك كه له پێكهاتهی توركمانه دهڵێت: "ئێمە دەستمان پێ کرد و ھەموو لایەنەکان بەم کارەی ئێمە ڕازین، ئێمە ڕێکكاری باشمان کردووە و ھیچ کێشەیەکمان بۆ دروست نەبووە، ھەر پێکھاتەیەك بە ڕێژەی 32% پۆستی لە فەرمانگەکەمان وەرگرتووە، ئەم ئەزموونە بۆ لهمهودوا بۆ دامەزراوهکانیشمان دەگوازینەوە".
یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە کەركووك، لێژنەیەکی بۆ سەرلەنوێ دابەشکردنەوەی پۆستەکانی ئهو شارە پێک ھێناوە، بەڵام وهك جەنگی پاشا، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی دووی ئهو حزبه ئاماژهی پێ دهدات، ئەوانیش بە ڕێژەی 32% بۆ پێکھاتەی کورد ڕازی نین.
بەگوێرهی سەرژمێریی فۆڕمی خۆراکی کەرکووك، ڕێژەی کورد لە 52%ـە و پێکھاتەکانی دیکەش 48%، بەڵام ھەرچی پێکھاتەی تورکمان و عەرەبە دەیانەوێت کورد پشکی لە بەڕێوبەر و بەرپرسی فەرمانگەکاندا له 32% زیاتر نەبێت.
H.B