وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف داوای شوێنی نیشته‌جێبوون بۆ مامۆستایانی ئایینی ده‌كات
نووسراوی فه‌رمی ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان كرد
K24 - هه‌ولێر:
وەزاره‌تی ئەوقاف وکاروباری ئایینی، بە نووسراوێكی فەرمی داوا لە دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێم ده‌كات، رەزامەندیی له‌سه‌ر دابینکردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی بده‌ن.
له نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا كه واژۆی وه‌زیری ئه‌وقافی له‌سه‌ره، ئاماژه به‌وه كراوه، مامۆستایانی ئایینی له كۆن و ئێستادا رۆڵی گه‌وره‌یان هه‌بووه له خزمه‌تكردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و شۆڕشه‌كانی كوردستان و بڵاوكردنه‌وه‌ی هزری میانڕه‌وی و پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی، بۆیه به ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین خزمه‌تیان بكه‌ین و شایسته‌ی ژیانێكی شایسته‌ن.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف داوا له ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌كات "شوێنی نیشته‌جێبوون بۆ مامۆستایانی ئایینی به نرخێكی گونجاو دابین بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سوودی لێ وه‌رگرن، چونكه مامۆستایانی ئایینی باری داراییان خراپه و شوێنی تایبه‌ت به خانه‌واده‌كانیان نییه".
