نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق چه‌ند پرسێكیان تاوتوێ كرد
نێچیرڤان بارزانی جه‌خت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لارش ڕۆناس، باڵیۆزی نوێی سوید له عێراق كۆبوویه‌وه، لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی ئامادەییى هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك لەگەڵ سوید نیشان دا، هەروەها په‌یوه‌ندییەکانى هه‌رێمی كوردستان و سوید و به‌ره‌وپێشبردنى زیاتریان، به‌تایبه‌تی له‌بواری وه‌به‌رهێناندا، دووپات كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانى پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی پرسه گرنگه‌كانی قۆناغی ڕابردوو و ئێستا، به‌رده‌وامیی پرۆسه‌ی چاكسازى له هه‌رێم، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ــ به‌غدا، خواستی هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق و هه‌ماهه‌نگیی نێوانیان له بواری سه‌قامگیری و ئاسایش‌دا، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مەترسییەکانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر، باسكرد.
لای خۆیه‌وه باڵیۆزی نوێی سوید له عێراق ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه به گرنگییه‌وه سه‌یری په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و باسی ڕۆڵی وڵاتانی ئه‌وروپی له ناوچه‌كه كرد.
H.B