سەرۆك بارزانی و شاندێكی پەرلەمانی لوبنان چەند پرسێك تاووتوێ دەكەن
سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە شاندێکى پەرلەمانى لوبنان کرد
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ دووشەممە 16/9/2019، لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە تەیموور جونبڵات، سەرۆکى فراکسیۆنى دیدارى دیموکراتى لە پەرلەمانى لوبنان و شاندێکى یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا پەیوەندیی مێژوویی نێوان گەلی کوردستان و گەلی لوبنان بە گشتی و خانەوادەی جونبڵات بەتایبەتی بەرز نرخێندرا و جەخت لە برەودان بە پەیوەندیی هەردوولا کرایەوە.
باسکرنی رەوشی سیاسیی لوبنان و عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانى هەولێر و بەغدا و مەترسییەکانى تیرۆر، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.
