ئه‌مینداری پێشمه‌رگه: تا ئێستا به‌غدا داوای دیاریكردنی نوێنه‌ری پێشمه‌رگه‌ی له فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كان نه‌كردووه
پێویستی به ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ته
K24- هه‌ولێر:
ئه‌منیداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاشكرای كرد، تا ئێستا به ره‌سمی داوای نوێنه‌ری پێشمه‌رگه له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق نه‌كراوه و ئه‌گه‌ر داوا بكرێت، دیاركردنی نوێنه‌ر پێویستی به ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "دوای ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی میدیاكانه‌وه زانرا كه، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ، فه‌رمانێكی دیوانی له‌باره‌ی میكانیزم و ئه‌ركی تازه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه هاوبه‌شه‌كان ده‌ركردووه. تێدا ئاماژه به نوێنه‌رایه‌تی به‌شداری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ناو ئه‌و فه‌رمانده‌ییه كراوه".
هه‌روه‌ها هاتووه: "لێره‌وه به رای گشتیی و سه‌رجه‌م هۆكاره‌كانی راگه‌یاندنی ناوخۆ و ده‌ره‌وه راده‌گه‌ینین، له كاتی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا له 23ی مانگی 6 له‌لایه‌ن وه‌فدی هه‌رێمه‌وه داوای نوێنه‌رایه‌تی هێزی پێشمه‌رگه له‌و فه‌رمانده‌یه كرا، ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تا ئێستا ئه‌و فه‌رمانه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پێنه‌گه‌یشتووه، هه‌ر كاتێك له‌رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بگات، ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كرێت و له ئه‌نجومه‌نی به‌رگری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گفتوگۆ له‌سه‌ر میكانیزم و ده‌سه‌ڵاته‌كان و شێوازی كاری ئه‌و فه‌رمانده‌یه و نوێنه‌رایه‌تی پێشمه‌رگه ده‌كرێت، دوای په‌سندكردنی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه، ره‌زامه‌ندی به‌ڕێزان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی پێویسته، تا نوێنه‌ری فه‌رمی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی بۆ دیاری بكرێت".
به‌گوێره‌ی فه‌رمانێكی 3 لاپه‌ڕه‌یی، كه واژووی عادل عه‌بدولمه‌هدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقی له‌سه‌ره و كۆپییه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، عه‌بدولمه‌هدی بڕیاری دووباره داڕشتنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی داوه و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش وه‌ك هه‌ر ده‌زگایه‌كی دیكه‌ی ئه‌منی عێراقی نوێنه‌ری له‌و فه‌رمانده‌ییه‌دا ده‌بێت.
وه‌ك له به‌ڵگه‌كه‌دا هاتووه: "فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان راسته‌وخۆ له ژێر فه‌رمانی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌بێت و عه‌بدولئه‌میر یارهڵڵاش جێگری سوپاسالاری عێراق ده‌بێته جێگری عه‌بدولمه‌هدی".
هه‌روه‌ها له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، "ئه‌م لایه‌نانه‌ی خواره‌وه نوێنه‌ر و ئه‌ندامیان له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كاندا ده‌بێت، به‌و مه‌رجه‌ی پله‌ی ئه‌ندام و نوێنه‌ره‌كان له لیوا روكن، لیوا و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌متر نه‌بێت:
- وه‌زاره‌تی به‌رگری.
- وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
- ده‌زگای دژه تیرۆر.
- ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی.
- ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتیمانی عێراقی.
- فه‌رمانده‌یی هێزه وشكانییه‌كان.
- فه‌رمانده‌یی به‌رگری ئاسمانی.
- فه‌رمانده‌یی فڕۆكه‌وانی سوپا.
- فه‌رمانده‌یی هێزه ئاسمانییه‌كان.
- وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
- ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی".
ناوه‌ڕۆكی فه‌رمانه‌كه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان 6 خاڵی سه‌ره‌كی له‌خۆ ده‌گرێت و تێیاندا ئه‌رك و ده‌سه‌ڵات و سنووری ته‌واوی هێزه‌كان دیاریكراوه، له رووی سه‌ربازییه‌وه سه‌رجه‌میان له چوارچێوه‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌ییه راسته‌وخۆ له ژێر فه‌رمانی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌بن.