عادل عه‌بدولمه‌هدی و مایك پۆ‌مپێیۆ هێرشەکانی سەر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سعوودیەیان تاوتوێ كرد
جه‌ختیان له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەماهەنگی نێوانیان كرده‌وه
K24- هه‌ولێر:
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپاتی دەکاتەوە کە سەروەری خاکەکەی دەپارێزێت و رێگە نادات لە عێراقەوە هێرش بکرێتە سەر وڵاتانی دراوسێ.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران و مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکانی سەر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودیە گفتوگۆیان کرد.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، هەردوولا لەسەر گۆڕینەوەی زانیارییەکان و هەماهەنگی نێوانیان لە گەمارۆدانی کێشەکان هاوڕابوون.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، سەرۆك وەزیران جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە، عێراق پارێزگاری لە ئەمنییەتی خۆی دەکات و رێگەش نادات خاکەکەی بۆ هێرشکردنە سەر هیچ وڵاتێك بەکاربهێندرێت.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، كه چه‌ند به‌رپرسێكی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا و چه‌ند میدیایه‌كی جیهانی باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و هێرشانه‌ی كراونه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودیه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌نجامدراوه و فڕۆكه‌كان له ناو عێراقه‌وه بۆ هێرشه‌كه ئاراسته كراون.
H.B