یانه‌ی ئافره‌تانی دهۆك ده‌ست به چالاكییه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه
دوای 10 ساڵ دابڕان له چالاكییه‌كان جارێكی دیكه یانه‌كه كارا ده‌كرێته‌وه
یانه‌ی ئافره‌تانی وه‌رزشی دهۆك دوای 10 ساڵ دابڕان جارێكی دیكه كارده‌كرێته‌وه و بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوو له پرێس كۆنفرانسێك ده‌سته‌ی نوێی یانه‌كه بناسێنن و ئامانجی داهاتووی یانه‌كه‌ش بخه‌نه‌ڕوو.
یانه‌ی وه‌رزشی ئافره‌تانی دهۆك له 2007 دامه‌زرا و له 2009 چالاكییه‌كانی یانه‌كه وه‌ستا و دوای دابڕانێكی زۆر یانه‌كه سه‌رله‌نوێ ده‌ست به چالاكییه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه.
كوردستان24 زانیاری ته‌واوی له‌سه‌ر ناسنامه‌ی ده‌سته‌ی نوێی یانه‌كه‌ی ده‌ستخستووه و كه تێیدا چریسك یوونس وه‌ك سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی ئافره‌تانی دهۆك ده‌ستبه‌كار بێت و ناله سووپه‌ر به جێگری سه‌رۆكی یانه‌كه ده‌ستنیشان كراوه، ئه‌مه‌ش له كاتێدایه له ساڵانی رابردوو ئه‌و دوو خانمه له‌گه‌ڵ یانه‌ی زێره‌ڤانی كاریان ده‌كرد به‌ڵام له هاوینی ئه‌مساڵ ده‌سته‌له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاند.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، عه‌بدوڵڵا جه‌لال به سكرتێری یانه‌ی ئافره‌تانی هه‌ولێر هه‌ڵبژێردراوه.
هه‌ریه‌ك له (سارا سه‌ربه‌ست)، (بێستێر حكمه‌ت) و (زنار زوبێر) به ئه‌ندامی یانه‌كه دیاریكراون.
ده‌سته‌ی نوێی یانه‌ی وه‌رزشی ئافره‌تانی دهۆك له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی پشتگیری حكوومه‌ت سه‌ردانی پارێزگاری دهۆكیان كردووه و به‌ڵێنی پشتگیری‌یان پێدراوه.


