خانه‌ی راپه‌ڕاندنی گۆڕان: پشتگیری تەواوی کابینەی حکوومەت ده‌كه‌ین
راگەیەندراوێک لەلایەن خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕانەوە
K24- هه‌ولێر:
خانەی راپەڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، بزووتنه‌وه‌كه‌یان پشتیوانی ته‌واوی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی گۆڕان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان، هاتووه: "پەیوەست بە پەیوەندیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ لایەنە سیاسیەکاندا، کۆبوونەوەکە جەختی لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییە سیاسییەکانی کردەوە لەگەڵ ھەردوو حزبی بەشدار لە کابینەی حکومەتدا. بەهێز کردنی ئەو پەیوەندیانە هۆکارێکی باش دەبن بۆ هاوکاریکردن و بردنە پێشەوەی ئەرکەکانی کابینەکەو بەهێزکردنی گیانی پێکەوە کارکردن و بەجێگەیاندنی ئەجیندای چاکسازی حکومەت".
له باره‌ی به‌شداری گۆڕانیش له حكوومه‌ت، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "خانەی راپەڕاندن، بەهەموو توانایەوە پشتگیری نوێنەرانی بزووتنەوەکە ئەکات لە کابینەی حکومەت و دەسەڵاتی خۆجێی، لە پێناو خزمەتی ھاووڵاتیان و جێبەجێکردنی بەرنامەی گۆڕان لە حکومەت، ھەروەھا چاودێریەکی وردی کارەکانیان ئەکات. لەهەمان کاتیش‌دا پشتگیری تەواوی کابینەی حکومەت ئەکات لە پێناو سەرخستنی بەرنامە چاکسازیەکەی، بە جۆرێک لە خزمەت باشترکردنی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان و بەهێزکردنی کەرتی ئابووری و ژێرخانی کۆمەڵگه و پرۆسەی چاکسازی و دژایەتی گەندەڵیدا بێت".