بیژەن زەنگەنە: ده‌مانه‌وێت به‌رزترین ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت تۆمار بكه‌ین
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا سزاكان لابه‌رێت
K24 – هه‌ولێر:
بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکە سیاسەتی بەرزترین ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دەگرێتە بەر، ئەگەر ئه‌مه‌ریكا سزاکانی لەسەر کەرتی نەوتی ئێران هەڵبگرێت.
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ لە رێککەوتنامەی ئەتۆمی دەرچوو، سزای خستە سەر تاران، لە ناویدا کەرتی نەوتی، رایگەیاند هەر وڵاتێک نەوت لە ئێران هاوردە بکات دووچاری سزادەبێتەوە ئەوەش وایکرد، هەناردەی نەوتی وڵاتەکە 80% دابەزێت.
وەزیری نەوتی ئێران گوتی: "پیشەسازی نەوتی زیندووە و کاریگەرە، ئه‌مه‌ریكا ناتوانێت هەناردەی نەوتیمان پەکبخات".
دۆناڵد ترەمپ سیاسەتی بەرزترین ئاستی گوشاری خستووەتە سەر ئێران، بۆ ئەوەی ناچاری بکات دەست بە دانوستاندن بکات، دەستبەرداری پرۆگرامی مووشەکی بالیستی بێت و پاڵپشتی بۆ هێزەکانی لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵبگرێت.
بەڵام ئێران دانوستاننەکان لە ژێر گوشار و سزاکان رەتکردووەتەوە. هەروەها جێبەجێکردنی بەندەکانی رێککەوتنە بۆ لایەنە ئەوروپییەکان سەختبووە، بەهۆی گوشارەکانی ئه‌مه‌ریكا و هەوڵەکانی ئێران.
رۆیتەرز