ئەمهریکا: ئامادەین یەدەگی ستراتیجی بۆ کورتهێنانی بازاڕ بخەینەڕوو
دوای هێرشەکان بۆ سەر سعودیە
K24 – ههولێر:
گوتەبێژی وەزارەتی وزەی ئەمهریکا رایگەیاند، دوای هێرشەکان بۆ سەر سعودیە، ئەگەر پێویستی کرد وەک رێوشوێنی بە پەلە، ئامادەن نەوتی یەدەگی وڵاتەکەیان بخەنە بازاڕەوە بۆ ئەوەی کورتهێنان روونەدات.
شایلین هاینز گووتی: ریک پێری وەزیری وزەی ئەمهریکا ئامادەیە بۆ بەکارهێنانی نەوتی یەدەگی ستراتیژی ئەمهریکا بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی نەوتی بازار و قەرەبوو کردنی ئەو کورتهێنانەی بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت سعودیەوە درووست دەبێت.
ئەمە لە کاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمهریکا چەندین جار داوای لە رێکخراوی ئۆپێک کردووە نەوتی زیاتر بخەنە بازاڕەوە، بۆ ئەوەی نرخەکەی کۆنترۆڵ بکەن و هەڵنەکشێت.
سهرچاوه: رۆیتەرز