بەرھەم ساڵح سەردانی ھەولێر دەكات

لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ 17/9/2019، بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق بە سەردانێكی فەرمی دەگاتە ھەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن.

بەگوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، ئێوارەی ئەمڕۆ بەرھەم ساڵح سەرۆكی كۆماری عێراق لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر بە سەردانێكی فەرمی دێتە ھەرێمی كوردستان. لە كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان كێشە ھەڵواسراوەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا تاوتوێ دەكەن و گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ناوچەكە دەكەن.

هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ وەزیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به‌ میدیاكانی گووت: "بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆك كۆماری عێراق بە یاوەری شاندێك بگاتە ھەولێر و لەسەر ئاستی باڵای ھەرێمی كوردستان پێشوازی لێدەكرێت و لەگەڵ سەرۆكی ھەرێم و سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و سەرۆكایەتی پەرلەمان كۆدەبێتەوە و سەردانی سەرۆك بارزانی دەكات".

پاش به‌شداریكردنی له‌ رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی، وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ دووه‌م سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌بێت بۆ پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.