له سه‌یدسادق سێ راوچی ده‌ستگیركران
خه‌ریكی شێواندنی ژینگه و راوكردن
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه پارێزی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له سه‌ید سادق سێ كه‌سیان به تۆمه‌تی شێواندنی ژینگه و راوكردن ده‌ستگیركردووه.
له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه پارێزی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، لە ئەنجامی کێوماڵکردن و پشکنین و چاودێریکردنی سنوورەکەیان بە مەبەستی پاراستنی سروشت و ژینگە، دوای دەرچوونی مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی سەیدسادق بۆ سنووری گوندی سەراوی سوبحان ئاغای سەر بە سەیدسادق توانیان 3 هاووڵاتی دەستگیر بکەن کە سەرقاڵی راوکردنی باڵندەی کێوی بوون، هەروەها توانرا دەست بگرن بەسەر تەواوی کەل و پەلەکانیان کە بۆ راوکردن بەکاریان هێنابوو، 2 چەكی جۆری تاپڕ و 5 فیشەك.