له‌ده‌ربه‌ندیخان به هۆی راوكردنی ماسی به مۆلیده 5 راوچی ده‌ستگیركران
به تۆڕ و مۆلیده‌ی كاره‌با سه‌رقاڵی راوكردن بوون
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه پارێزی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له سه‌ر رووباری دێوانه 5 راوچییان ده‌ستگیركرد، كه به تۆڕ و مۆلیده‌ی كاره‌با سه‌رقاڵی راوكردن بوون.
له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه پارێزی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، لەئەنجامى دەرچوونى مەفرەزەیەکى بنکەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى باوەخۆشێن بۆ سەر رووبار‌ى دێوانە توانیان 5 راوچى دەستگیربکەن کە سەرقاڵى راوکردنى ماسى بوون هاوکات توانرا دەست بگیرێت بەسەر 1 ئۆتۆمبێل و 14 ماسى و 3 تۆڕ لەگەڵ یه‌ك مۆلیدەى کارەبایدا .
باوه‌خۆشێن، ناحیه‌یه‌كی سه‌ر به قەزای دەربەندیخانه له پارێزگای سلێمانی، لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی بەردەکەڕ و لە باشوور لەگەڵ گوندی بانی میرانی خواروو و لە رۆژھەڵات لەگەڵ گوندی نەژوێنی و لە رۆژئاوا لەگەڵ گوندی دێوانە.

