له پیره‌مه‌گروون ئاگر له پووش و پاوانی ناوچه‌كه كه‌وته‌وه
بووە هۆی سووتانی نزیکەی 10 دۆنم لە پوش و پاوانی سنورەکە
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه پارێزی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، بە هۆکارێكی نادیار ئاگرێکی بەرفراوان لە سنوری گوندی (گەبە)ی سەربە ناحیەی پیرەمەگروون کەوتەوە و بووە هۆی سووتانی نزیکەی 10 دۆنم لە پوش و پاوانی سنورەکە.
له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه پارێزی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، لە سنووری ناحیەی پیرەمەگروون بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوە نزیکەی 10 دۆنم لە پوش و پاوان سووتا.
هه‌روه‌ها هاتووه: لەگەڵ بیستنی هەواڵەکە دەستبەجێ مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی پیرەمەگروون گەیشتنە شوێنی مەبەست و دوای هەوڵ و ماندوبوونی کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی پیرەمەگروون توانرا ئاگرەکە بکوژێنەوە و کۆنترۆڵی بکەن.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە نادیارە و لێكۆڵێنەوە و بەدواداچوون لەو بارەیەوە بەردەوامە.
