خێزانی هاوەڵێکی بارزانی نەمر دوای 60 ساڵ گەڕایەوە رووسیا
هاوسه‌ر و دوو كوڕ و شه‌ش زاوای له‌لایه‌ن رژێمی سه‌دام حسێنه‌وه ئه‌نفال کراوون
K24 – مۆسکۆ:
دوای 60 ساڵ، ژنی هاوەڵێکی بارزانی نەمر دەگەڕێتەوە نیشتیمانەکەی و لە لایەن خزمەکانی بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازی لێدەکرێت.
ئولفه‌ت دورسن، ژنێكی رووسه و ساڵی 1952 له‌گه‌ڵ شاحسێن عه‌لی مه‌حۆی هاوه‌ڵی بارزانی نه‌مر بۆ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، هاوسه‌رگیری كردووه، ساڵی 1959 له‌گه‌ڵ هاوژین و چوار منداڵی ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان، پاشان له كوردستانیش چوار منداڵی تریان ده‌بێت، شه‌ش كچ و دوو كوڕ، ژیانی ئه‌م خانمه رووسه پڕیه‌تی له چه‌رمه‌سه‌ری، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ر و دوو كوڕ و شه‌ش زاوای له‌لایه‌ن رژێمی سه‌دام حسێنه‌وه ئه‌نفال ده‌كرێن.
ئولفه‌ت له ته‌ك نه‌وه‌كانی له كوردستان ده‌مێنێته‌وه، دواجار دوای 60 ساڵ دابڕان له كه‌س و كاره‌كه‌ی یه‌كه‌مجاره ده‌گه‌ڕێته‌وه رووسیا، به‌ڵام باوك و دایك و برا و خوشكه‌كانی كۆچی دواییان كردووه.
لە لێدوانێکی بۆ کوردستان24، ئولفەت لە رووسیاوە دەڵێت: "کاتێک هاتمە ماڵی موستەفا، هەموومانی کۆکردەوە و گووتی دۆخمان ناخۆش دەبێت، گووتم دۆخی تۆ چۆن بێت، بۆ ئێمەش هەر ئەوە دەبێت".
یەکێک لە خوشکەزاکانی ئولفەت لە گێڕانەوەی کاتی هاوسەرگیرییەکە دەڵێت: "کاتێک پورم چوو بۆ کوردستان، دایکم و خزمەکانمان داوایان لێ کرد ئەو کارە نەکات، بەڵام ئەو سوور بوو لەسەر بڕیارەکەی".
ئیستا ئەگەرچی زۆرێک لە ئەندامانی خێزانەکەی لەدەستداوە، خزمەکانی بە خۆشحاڵیەوە پێشوازیان لەو ژنە پێشمەرگەیە کە لەساڵی 1929 لە رووسیا لە دایکبووە، کردەوە.
H.J