پۆلیسى دارستانى سلێمانى 4 كه‌سی به تۆمه‌تی بیر هه‌ڵكه‌ندن دەستگیركرد
بیرهه‌ڵكه‌ندن له سلێمانی و ده‌وروبه‌ری بووه‌ته دیارده
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه پارێزی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، بە هۆکاری هه‌ڵكه‌ندنی بیر به شێوه‌ی نایاسایی چوار كه‌س له لایه‌ن پۆلیسی دارستانی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیركران.
له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه پارێزی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، بیرلێدان یەکێکە لە دیاردە ناشارستانییەکان و ماوەیەکە لەناو شارى سلێمانى و دەوروبەرى وەک دیاردەیەک دەردەکەوێت، هەر بۆیە بەڕێوبەرایەتى پۆلیسى دارستان مەفرەزەکانیان بەچڕى لە ناو شار و دەرەوەى شار هەڵمەتى دەست بەسەرداگرتنى ئامێرەکانیان دەست پێ کردووە و بەبێ جیاوازى دەستیان بەسەردا دەگیرێت و بە بڕیارى دادوەر لێپێچینەوەى یاساییان لەگەڵدا دەکرێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه، لە ئەنجامى دوو دەرچوونى مەفرەزەکانى بنکەى هەوارى شار‌و بەکرەجۆ) بۆ گوندى مەلا داود و گەڕەکى قڕگە لە ناو شارى سلێمانى توانیان 4 كه‌س دەستگیربکەن بەهۆکارى بیرهەڵکەندن و هاوکات دەستیان گرت بەسەر 2 ئامێری بیرهه‌ڵكه‌ندندا.

