تره‌مپ: كاتێك بوومه سه‌رۆك كۆگاكانی چه‌كی ئه‌مه‌ریكا خاڵی بوون
من نامه‌وێت هه‌رگیز له ره‌وشێكی وادا بژیم
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، كاتێك وه‌ك سه‌رۆكی وڵات ده‌ستبه‌كار بووه، ئه‌مه‌ریكا گرفتاری نه‌بوونی چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی بووه.
تره‌مپ له ویلایه‌تی نیومه‌كسیكۆ، له به‌رده‌م هه‌وادارانیدا گوتی: دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له ده‌ستبه‌كاربوونم، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له‌و كاته‌دا جه‌یمس ماتیس پێی وتم: گه‌وره‌م، ته‌نیا بڕێكی زۆر كه‌م له چه‌ك و چۆڵی سه‌ربازیمان هه‌یه.
گوتیشی: ئه‌و قسه‌یه‌م كاتێك بیست، كه ناكۆكی له نێوان ئێمه و وڵاتێك هه‌بوو، ئه‌و كاته ماتیس گوتی: ئه‌گه‌ر ده‌كرێت ئه‌و پرسه دوابخه‌ن، چونكه كۆگاكانی چه‌كمان خاڵیین.
تره‌مپ ئه‌وه‌شی گوت: ئه‌و ره‌وشه زۆر ناپه‌سنده‌و پێویسته هیچ سه‌رۆكێكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و وشانه نه‌بیستێت، من نامه‌وێت هه‌رگیز له ره‌وشێكی وادا بژیم.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا روونیشیكرده‌وه، ئێستا له‌سه‌رده‌می خۆیدا، ئه‌مه‌ریكا كۆگاكانی چه‌كی پڕ كردوون و ژماره‌یه‌كی زۆر مووشه‌ك و تانك و فڕۆكه‌ی هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كاتێك بووه‌ته سه‌رۆكی وڵات له %50ی فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا توانای هه‌ڵفڕینیان نه‌بووه، له ره‌وشێكی خراپ‌دا بوونه، به‌ڵام ئێستا باشترین هێزی فڕۆكه‌وانی هه‌یه له جیهان و هه‌مووانیش فڕۆكه‌ی ئه‌مه‌ریكی ده‌كڕن.