ئێران و چین تاوتوێی واژووكردنی گرێبه‌ستێكی 400 ملیار دۆلاری ده‌كه‌ن
به رووداوێكی گه‌وره هه‌ژمار ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی نوێنه‌رانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی تاران، رایگه‌یاند، ئێران و چین تاوتوێی پرسی واژووكردنی گرێبه‌ستێك ده‌كه‌ن كه به‌هاكه‌ی ده‌گاته 400 ملیار دۆلار.
فریال مسته‌وفی، ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی نوێنه‌رانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی تاران، گوتیشی: به گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كه كۆمپانیا چینییه‌كان به بێ ئه‌وه‌ی بچنه كێبڕكێوه، ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنانیان له ئێران پێ ده‌درێت.
ئه‌گه‌ری واژوو كردنی ئه‌و گرێبه‌سته به رووداوێكی گه‌وره هه‌ژمار ده‌كرێت، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه له سه‌پاندنی سزاكانی به‌سه‌ر ئێران‌دا.
پێشتریش، چین رایگه‌یاندبوو، به به‌های ده‌یان ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له ئێران ده‌كات.
واژووكردنی ئه‌و گرێبه‌ستانه پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا و سزاكانی سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێرانه.
گۆڤاری (Petroleum Economist ) له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ئێرانه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه‌به‌رهێنانی چینی ده‌بێته خاڵی سه‌ره‌كی ئه‌و رێككه‌وتنه نوێیه‌ی نێوان ئێران و چین. كه له مانگی ئابی رابردوودا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له سه‌ردانێكدا بۆ چین، نه‌خشه‌رێگه‌ی رێككه‌وتنی هاوبه‌شی ستراتیژی گشتگیری له‌گه‌ڵ چین كه له 2016 واژوو كراوه، خسته‌ڕوو.
سه‌رچاوه: RT