به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێم په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری گاندی لاده‌درێت
له‌ناو یه‌كێك له باخچه‌كانی پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان دانراوه
K24 - هه‌ولێر:
له رێوڕهسومێكی به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیران و به‌رپرسانی باڵای حكومه‌ت، په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری ماهاتما گاندی لادرا.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، ڤێرماڤالی مۆرالی دەھاران وه‌زیری ده‌وڵه‌تی هیندستان بۆ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئاماده‌بوو، په‌یكه‌ره‌كه له ناو یه‌كێك له باخچه‌كانی پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان دانراوه.
هێرۆ مه‌ولوودی په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، په‌یكه‌ری گاندی هه‌ر ساڵه و له وڵاتێك داده‌نرێت، بۆ ئه‌مساڵیش شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بۆ دانانی په‌یكه‌ره‌كه هه‌ڵبژێردراوه.
له‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه‌ش یه‌كێك له وته‌كانی گاندی نووسراوه، كه ده‌ڵێت: "ژیانی من په‌یامی منه".
ئ. م