جارێكی دیكه حهشدی شهعبی بۆردومانكرا
سەرچاوەیەکی سەربازی: میلیشیا و گرووپەکانی سەر بە حەشدی شەعبی دەسەڵاتێکی رەهایان لە ناوچەکەدا هەیە
K24- ههولێر:
رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی ئاشكرایدەکات، شەوی رابردوو چەند فڕۆکەیەکی نەناسراو پێگەکانی حەشدی شەعبیان لەسەر سنووری نێوان عێراق و سووریا بۆردوومانکردووە، سەرچاوەیەکی عێراقیش ئاماژە بەوەدەدات، زیاتر لە 10 گروپی میلیشیای سەر بە حەشد کۆنترۆڵی ئەو سنوورانەیان کردووە و سوپا هیچ دەسەڵاتێکی نییە.
لە دوای کۆنترۆڵکردنەوەی پارێزگای نەینەوا، بەشێکی زۆر لە چەکدارانی حەشدی شەعبی بۆ ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و سووریا گوازرانەوە، بۆ ئەوەی بە هەماهەنگی لەگەڵ سوپای عێراق ئەمنییەتی ئەو ناوچانە بپارێزن، بەڵام سەرچاوەیەکی سەربازی بە میدیاکانی راگەیاندووە، میلیشیا و گرووپەکانی سەر بە حەشدی شەعبی دەسەڵاتێکی رەهایان لە ناوچەکەدا هەیە، نەوەك سوپا.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشداوە، زیاتر لە 10 گرووپ و میلیشیای سەر بە حەشدی شەعبی لە سنوورەکەدا هەن، گرنگترینیان حزبوڵڵای عێراق، نوجەبا، عەسائیب ئەهلولحەق و سەیدول شوهەدان، کە ئامانجیان جێبەجێکردنی پلانی بهیهكهوه گهیاندنی تاران، بەغدا و دیمەشقە.
لەبەرامبەردا عەباس سرووت، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، بوونی ئەو گروپ و میلیشیایانە بۆ بێهێزی سوپای عێراق دەگەڕێنێتەوە و دووپاتی دهكاتهوه، سوپای عێراق توانای تەواوی بۆ پارێزگاریکردن لەسەر سنووری نێوان هەردوو وڵات نییە، بۆیەش حەشدی شەعبی لهو ناوچانه جێگیرکراوە.
لەماوەی مانگی رابردووهوه تا ئێستا زیاتر لە 5 جار پێگە و جبەجانەکانی حەشدی شەعبی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلهوه بۆردومانکراون، بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی تەلئەڤیڤیش، بوونی چەکی ئێرانی و سوپای پاسداران لەناو ئەو پێگانە هۆکاری بۆردوومانەکان بوون.
H.B