به‌رهه‌م ساڵح گه‌یشته هه‌ولێر
له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر پێشوازی لێكرا
K24 - هه‌ولێر:
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمار و فوئاد حوسێن، وه‌زیری دارایی عێراق گه‌یشتنه هه‌ولێری پایته‌خت و بڕیاره لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان كۆببنه‌وه و چەند پرسێك تاووتوێ بكه‌ن.
بەگوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، لە كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی كوردستان كێشە ھەڵواسراوەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا تاوتوێ دەكەن و گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ناوچەكە دەكەن.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه وەزیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به میدیاكانی گووت: "سه‌رۆك كۆمار لەگەڵ سەرۆكی ھەرێم و سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و سەرۆكایەتی پەرلەمان كۆدەبێتەوە و سەردانی سەرۆك بارزانی دەكات".
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م