"ههرێمی كوردستان دهیهوێت پێشوەختە پرسی بودجەی 2020 لەگەڵ عێراق چارەسەر بكات"
"حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە چارەسەركردنی كێشەكانی لەگەڵ عێراق جدییە"
K24- ههولێر:
شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كە پێكھاتووە لە وەزیری دارایی، وەزیری پلاندانان، وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری ناوچە كوردستانییەكان و سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، لەگەڵ فواد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق كۆبوونهوه.
بهر له كۆبوونەوەكەش، دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بە كوردستان24ـی راگەیاند، ھەولێر و بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەی بودجە نزیكن لە رێككەوتن.
جەخیشی كردەوە، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان جدییە لە چارەسەركردنی كێشەكانی لەگەڵ عێراق.
ھەر لەوبارەوە ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە كوردستان24ي راگەیاند، ھەولێر و بەغدا لەسەر چەندین ئاست لە گفتوگۆ دان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان و جەختیشی كردەوە، ھەرێمی كوردستان دەیەوێت پێشوەختە پرسی بودجەی 2020 لەگەڵ عێراق چارەسەر بكات.
H.B