خالید شوانی: سەرژمێری لە دۆخی ئێستای كەركووك مەحاڵە

ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا له‌ كه‌ركووك هه‌یه‌ واقعی راسته‌قینه‌ی ئه‌و شاره‌ نییه‌

K24- هه‌ولێر:

وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری ناوچە كوردستانییەكانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، ئه‌نجامدانی سه‌رژمیریی گشتی له‌ پارێزگای كه‌ركووك له‌م دۆخه‌دا مه‌حاڵه‌.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، خالید شوانی، وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری ناوچە كوردستانییەكانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی هه‌رێم و وه‌زیری دارایی عێراق راگەیاند، ئەنجامدانی سەرژمێری لە دۆخی ئێستای كەركووك مەحاڵە.

شوانی جه‌ختیشی كرده‌وه‌، ئێستا كه‌ركووك له‌ دۆخێكدا ده‌گوزه‌رێت، كه‌ واقعی راسته‌قینه‌ی ئه‌و شاره‌ نیشان نادات‌، بۆیه‌ تا دۆخی ئه‌و شاره‌ ئاسایی نه‌كرێته‌وه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت سه‌رژمێری له‌و پارێزگایه‌ ئه‌نجام بدرێت.

H.B