سه‌فین دزه‌یی: بۆ یەکتری قبووڵكردن دەکرێت عێراق سوود لە فەلسەفەی گاندی وه‌رگرێت
وەزیری هیندستان بۆ كاروباری دەرەوە: هه‌ست به شانازی ده‌كه‌م كه له كوردستان په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری گاندی هه‌ڵده‌درێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
سه‌فین دزەیی، بەرپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە مەراسیمی پەردەلادان لەسەر پەیکەری ماهتما گاندی رایگەیاند، دڵخۆشن بەو بۆنەیە و پێیوایە ئازادیخوازیی گاندی سنوورەکانی نیمچە کیشوەری هیندستانی تێپەر کردووە، وەزیری هیندستانیش بۆ كاروباری دەرەوە و پارلەمان ده‌ڵێت: هه‌ست به شانازی ده‌كه‌م كه له كوردستان په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری گاندی هه‌ڵده‌درێته‌وه.
دزەیی ئاماژەی بەوەشدا، لە عیراق تا ئێستا هەندێك کێشە هەن، دەکرێت بۆ یەکتری قبووڵكردن عێراق سوود لە فەلسەفەی گاندی وه‌رگرێت و کێشەکان چارەسەر بکات.
گوتیشی: به‌ر له سێ دەیە ئەم شوێنە شوێنی چەوساندندوەی خەڵکی کوردستان بوو، ئیمرۆ بەشێکی ئەو ناوچەیە بووه‌تە باخی گشتی.
هه‌ر له‌و رێوڕه‌سمه‌دا ڤێرماڤالی مۆرالی دەھاران، وەزیری دەوڵەتی هیندستان بۆ كاروباری دەرەوە و پارلەمان، رایگەیاند، کە هەست بە شانازی دەکات، كه لە هه‌رێمی کوردستان په‌رده لەسەر پەیکەری باوکی نەتەوەی هیندستان لاده‌درێت، و خۆشحاڵه كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم له‌و رێوڕسمه‌دا ئاماده‌یه.
ویڕای سوپاسکردنی سەرۆکایەتیەکانی هەرێم و حکوومەتی هەرێم، ڤێرمالی ئاماژەی به‌وه‌شدا، کە پەیامی گاندی دەربڕی ئاشتی و پیکەوەژیان و پشتکردنە لە توندوتیژی و خۆشحاڵە لەم ناوچەیەش له کوردستان پەیکەری بۆ دادەندرێت.
H.B