بەڕێوەبەری گومرگ و بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیان دەستگیرکران

بە دوو تۆمەتی جیاواز

K24 - گه‌رمیان:

حوسێن ئەحمەد، بەڕێوەبەری گومرکی گەرمیان و عومەر محەمەد، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیان، به‌ بڕیاری دادگا له‌لایه‌ن پۆلیسی گه‌رمیانه‌وه‌ ده‌ستگیركران.

په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، تۆمەتەکانی سەر ئەو دوو بەڕێوەبەرە جیاوازە و دادگای گەرمیان لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان دەکات.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان عه‌لی جەمال قه‌دووری، ویڕای  پشتڕاست کردنەوەی ھەواڵە کە بۆ کوردستان 24 گوتیشی: "تۆمەتەکانی سەر ئەو دوو بەڕێوەبەرە جیاوازە و دادگای نەزاهەی گەرمیان لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان دەکات".

لە بارەی تۆمەتەکانی سەر ئەو دوو بەڕێوەبەرە وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان وتی: "بەڕێوەبەری گومرکی گەرمیان بەپێی ماددەی 341 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە و هاوکات بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیانیش بەپێی ماددەی 307 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە".

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، دەستگیرکردنی بەڕێوبەری گومرگ لەسەر دۆسیەی دەربازکردنی 21 تەن جگەری بەستوی مریشکە بەبێ پشکنین لەڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە، کە رێكه‌وتی 5/3/2019 دەستی بەسەرداگیراو دواتر لەناوبرا.

به‌ڕێوه‌به‌ری وەبەرھێنانیش به‌ ماددەی 307 لە یاسای سزادانی عێراقی تایبەتە بە وەرگرتنی بەرتیل و بەرتیل دان.

ئ. م